Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناتۆ له‌باره‌ی پێشێلكاریه‌ ئه‌تۆمیه‌كانه‌وه‌ دوا هۆشداری ده‌داته‌ ڕوسیا

په‌یام

سكرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، رووسیا تا دووی ئاب كاتی هه‌یه‌ بۆ رزگاركردنی پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان (INF) و وتی:" ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ به‌جێنه‌گه‌یه‌ندرا پێویسته‌ ناتۆ وه‌ڵامی هه‌بێت".

یانس ستولتنبێرگ، پێش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ كه‌ له‌ بڕۆكسل به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ راگه‌یاندنه‌كان دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ باسی سه‌ره‌كی وه‌زیره‌كان زۆربه‌ی بابه‌تی ئه‌منییه‌.

یانس ستولتنبێرگ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ وه‌زیره‌كان سه‌ره‌تا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشێلكاری رووسیا ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان (INF)، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێوشوێنانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌‌ ده‌گیرێنه‌به‌ر و وتی: ''رووسیا تا دووی ئاب كاتی هه‌یه‌ بۆ رزگاركردنی پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان (INF). به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر بانگهێشتكردنی رووسیا بۆ به‌جێگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتیه‌كانی له‌ پەیماننامەكه‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ به‌جێنه‌گه‌یه‌ندرا پێویسته‌ ناتۆ وه‌ڵامی هه‌بێت''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پێشێلكردنی پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان (INF) له‌ لایه‌ن رووسیاوه‌ بابه‌تێكی زۆر جددیه‌، باسی له‌وه‌یش كرد كه‌ كات كه‌مبووه‌ته‌وه‌، ناتۆ گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌یگرێته‌به‌ر كه‌ له‌ دوای دووی ئاب ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت.

237 جار خوێندراوەتەوە
26/06/2019

بابەتی زیاتر