Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: پێویسته‌ هه‌رێم داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا راده‌ستی به‌غدا بكات



په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ ده‌یانه‌وێت كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستاندا درێژه‌یان ھه‌بێت و پێداگیری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌باره‌ت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و ھه‌ولێر دوا و وتی: "به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كورستاندا".

عادل عه‌بدولمه‌ھدی به‌ پێویستی زانی كه‌وا ھه‌رێمی كوردستان، داھاتی ٢٥٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا راده‌ستی حكوومه‌تی فیدراڵ بكات و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ ھه‌مووان پابه‌ندی یاسای بوودجه‌ بن.

به‌پێی یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی ٢٥٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ كۆمپانیای (سۆمۆ)، حكوومه‌تی فیدرال مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كات.

289 جار خوێندراوەتەوە
26/06/2019

بابەتی زیاتر