Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران رێژه‌ی‌ یۆرانیۆمی‌ پیتێنراو بۆسه‌روو 300 كیلۆ زیادده‌كات


په‌یام

رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئەو ماوە دیاریكراوەی داویانە بە یەكێتی ئەروپا كۆتایی پێدێت و بەو هۆیەوە خێرایی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتردەكەن.
 
عەباس كەمالوەندی، وتەبیژی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، "سبەی پێنجشەممە دەستدەكەین بە زیادكردنی خێرایی لە پیتاندنی یۆرانیۆم، سبەینێ رێژە پیتاندنی یۆرانیۆم-ی یەدەك لە ئێران، سنوری 300 كیلۆگرام دەبەزێنێت".

به‌رپرسه‌كه‌ی ئێران راشیگه‌یاند، جێبەجێكردنی هەنگاوە دوەم كە زیادكردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ زیاتر لە لەسەدا 3.7 تەنها دوو رۆژی پێویستە. 

وتەبێژی وزەی ئەتۆمی ئێران رونیکردەوە، هێشتا كات لە بەردەم یەكێتی ئەوروپادا ماوە تا رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە رزگاربكەن، بەڵام ئەگەر داوای درێژكردنەوەی مۆڵەتكە بكەن، بە واتای ئەوەدێت ناتوانن یاخود نایانەوێت پابەندبن بە رێككەوتنەكەوە.


212 جار خوێندراوەتەوە
26/06/2019

بابەتی زیاتر