Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. 160 كەس لە سلێمانی لەسەر ماددە هۆشبەرەكان ده‌ستگیركراون


په‌یام

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانە، بەو بۆنەیەوە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن.

لەو چوارچێوەیەدا رێكخراوی گەشەپێدانی مرۆیی بۆ راهێنان و راوێژكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی كۆتایی پڕۆژەی هەڵمەتی هۆشیاری دژبە ماددە هۆشبەرەكان راگەیاند و پڕۆژە یاسایەكی رادەستی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان كرد.

دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، جەلال ئەمین بەگ ئاماری كار و چالاكییەكانی تایبەت بە هێزەكانیان راگەیاند و وتی: "لە میانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ئەو كەسانەی لەسەر بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان گیراون گەیشتووەتە 160 كەس، بەداخەوە لەنێو گیراوەكاندا ژنان و منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵان هەیە كە بازرگانی و بەكارهێنەرن".

جەلال ئەمین بەگ وتی: "ئامارەكان جێگای نیگەرانین كە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا تۆماركراون، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو كە 240 كەس بووە زیاتر بووە و تا شەش مانگی داهاتوو ژمارەكە بەرزتر دەبێتەوە".

بەرپرسەكەی ئاسایش ئەوەشی وت "وەك ئاسایشی سلێمانی هەست دەكەین ئەو ماددە هۆشبەرانە بە پلان هێنرابن و لە شارەكانی هەرێم بڵاو بكرێنەوە، مەترسی ئەوەشمان هەیە ناوچەكەمان ببێتە ترانزێت و ماددە هۆشبەرەكان بەسەرمان تێپەڕێنرێت، وەك ئەوەی لەماوەی رابردوودا چەندین ماددەی جۆراوجۆرمان گرت كە هەوڵی گەیاندنیان بە ئەورووپا دەدرا". 

بەگ نیگەرانی خۆشی نیشاندا لە زۆربوونی ژمارەی كافتریا و شوێنەكانی تایبەت بە نێرگەلە كێشان و مانەوەی كوڕان و كچان تا كاتێكی درەنگانی شەو بە دیار نێرگەلە كێشانەوە، ئەوەشی بە هۆكارێك بۆ تێوەگلان لە ماددە هۆشبەرەكان زانی، بۆ ئەو مەبەستە داوای كرد حكوومەت چاوخشاندنەوە بەو بابەتەدا بكات. 

هەروەها داواشی كرد بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی ماددە هۆشبەرەكان، حكوومەت شوێنی تایبەت بۆ چارەسەركردن بكاتەوە لە بری ئەوەی رەوانەی چاكسازی و گرتووخانەكانیان بكات كە ئەو بە هۆكاری بڵاوبوونەوە و تێوەگلانی زیاتری كەسانی تر بە ماددە هۆشبەرەكان ناوی برد.  

335 جار خوێندراوەتەوە
26/06/2019

بابەتی زیاتر