Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆڵتن: ده‌رگای دانوستان بۆ ئێران كراوه‌یه‌


په‌یام

راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند دۆناڵد تره‌مپ ده‌رگای بۆ دانوستانی راسته‌قینه‌ له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كراوه‌یه‌.

جۆن بۆڵتن له‌ وتارێكدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی ئه‌مریكا-رووسیا-ئیسرائیل له‌ قودسی خۆرئاوا، باسی له‌ گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران كرد.

راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ووتی‌ دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا به‌هیوای دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی ده‌رچوون له‌و گرژییه‌ی كه‌ له‌ نێوان واشنتۆن و تاران ده‌گوزه‌رێت له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ هه‌وڵدان، هاوكات ئێرانی تۆمه‌تباركرد به‌ بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهاته‌كان و وتی‌ ئێران تاكه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی نییه‌ كه‌ نیشانی بدات به‌ بڕیاری ستراتیجی وازی له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی هێناوه‌.

جۆن بۆڵتن له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران تۆپه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌ گۆڕه‌پانی ئێران و وتی: تره‌مپ ده‌رگا به‌ كراوه‌یی به‌جێ ده‌هێڵێت بۆ دانوستانی راسته‌قینه‌، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئێران بیكات ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌و ده‌رگا كراوه‌كه‌ بڕوات.


146 جار خوێندراوەتەوە
25/06/2019

بابەتی زیاتر