Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی هه‌ڕه‌شه‌ی بوون به‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌كات


په‌یام

هاوپه‌یمانیی‌ نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ڕه‌شه‌ی بوون به‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌كات و  رایگه‌یاندووه‌: ڕاده‌ستنه‌كردنی داهاته‌ نه‌وتییه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ حكومه‌تی‌ عێراق، پێشێلكردنی یاسایه‌.

هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ راده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت له‌ لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵ و یاسای بوودجه‌یه‌.

هاوپه‌یمانی نه‌سر كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی-یه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و خاوه‌نی 42 كورسییه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ره‌خنه‌ی له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌گرێت و تۆمه‌تباری ده‌كات به‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارێیته‌ نیشتیمانیه‌كان.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هاوپه‌یمانی نه‌سر باسی له‌وه‌كردووه‌ به‌رده‌وامیی پێشێلكارییه‌كان و پاشه‌كشێ و لاوازیی حكوومه‌ت وا له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ده‌كات ئۆپۆزسیۆنبوونی ته‌واوه‌تیی له‌ حكوومه‌ت رابگه‌یه‌نێت و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بكات.

127 جار خوێندراوەتەوە
25/06/2019

بابەتی زیاتر