Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: سزاكانی ئەمریكا رێگای دیبلۆماسی بۆ چارەسەری كێشەكان داخست


پەیام

ئێران وەڵامی سزا نوێیەكانی ئەمریكای دایەوە، لە لێدوانێكدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، رێگای دیبلۆماسی داخرا.

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند، سزا نوێیەكانی ئەمریكا كە رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران (عەلی خامنەئی) كردوەتە ئامانج، رێگای دیبلۆماسی بۆ چارەسەری كێشەكان بە تەواوەتی دادەخات.

موسەوی لە تویتێكیدا سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆسەر رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێرانی بە (بێ سوود) ناودەبات‌و دەڵێت، ئیدارەكەی (ترەمپ) بێهیوا بووەو دەیەوێت كۆنترۆڵی ئاسایشی ناوچەكە بكات‌و ئاسایشی ئێران وێران بكات.


دۆناڵد تره‌مپ بڕیارنامه‌یه‌كی‌ بۆ سه‌پاندنی‌ سزای‌ نوێ‌ به‌سه‌ر ئێراندا واژوو كرد، له‌ لیستی‌ سزاكاندا خامنه‌یی‌ و هه‌شت فه‌رمانده‌ی‌ باڵای‌ سه‌ربازی‌ به‌ ئامانج گیراون.

دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، له‌ كۆشكی‌ سپی‌ بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی واژوو كرد كه‌ تێیدا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پێندراوه‌.

تره‌مپ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، سه‌پاندنی ئه‌م سزایانه‌ كارێكی حه‌تمییه‌، ڕایشیگه‌یاند "بڕیارنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی واژوو ده‌كه‌م كه‌ سزای زۆر توند له‌خۆ ده‌گرن له‌ دژی ژماره‌یه‌ك كه‌س و له‌نێویشیاندا دژی ڕێبه‌ری ئێران".

دواتریش ستیڤن منوشین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ ڕوو "فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی و وشكانیی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران  خراونه‌ته‌ لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌".

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران، عه‌باس چۆلامشاهی و، ڕه‌مه‌زان زیراهی و، یه‌دوڵڵا بادین و، مه‌نسوور راڤانكار و عه‌لی ئۆزمایش له‌ لیستی سزاكاندان.

وتیشی‌ "له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ده‌خرێته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌".


لە عەرەبیەوە، ئەركان جاف

373 جار خوێندراوەتەوە
25/06/2019

بابەتی زیاتر