Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داعش له‌ سنووره‌كانی‌ ئه‌مریكا نزیكده‌بێته‌وه‌


په‌یام


وه‌زاره‌تی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆی‌ ئه‌مریكا هۆشداریدا له‌ بوونی‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ داعش له‌ وڵاتی‌ مه‌كسیكی‌ دراوسێی‌ ئه‌مریكا.

ئاژانسی‌ رووسیا توده‌ی‌ له‌ پێگه‌ی‌ Excelsiorی‌ مه‌كسیكی‌ ـیه‌وه‌ گواستویه‌تییه‌وه‌، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پۆلیسی‌ مه‌كسیك ئاگادركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو هاوڵاتی‌ میسری‌ ئیبراهیم محه‌مه‌د و محه‌مه‌د عیسا و هاوڵاتی‌ عیراقی‌ ئه‌حمه‌د غانم محه‌مه‌د ئه‌لجبووری‌ كه‌ گومانده‌كرێت سه‌ر به‌ داعش بن له‌ 12ی‌ ئایاری‌ رابردوو له‌ په‌نه‌ما بینراون و وه‌ هه‌وه‌رها له‌ 9ی‌ حوزه‌یران له‌ كۆستاریكا بینراون.

به‌ گوێره‌ی‌ هۆشدارییه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا شوێنی‌ دوو میسرییه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و به‌دوور نازانرێت گه‌یشتبنه‌ خاكی‌ مه‌كسیك و هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كه‌ عێراقییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆستاریكاوه‌ راگیراوه‌.

به‌ گوێره‌ی‌ هه‌مان هۆشداری‌ ئه‌مریكا كه‌ ره‌وانه‌ی‌ مه‌كسیك كراوه‌، هاوڵاتییه‌ میسرییه‌كان ئامانجیانه‌ بگه‌نه‌ خاكی‌ ئه‌مریكا.


له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌، ئه‌ركان جاف

118 جار خوێندراوەتەوە
25/06/2019

بابەتی زیاتر