Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی‌: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ چه‌ندین فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌


په‌یام

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانی‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ندین فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ راشیگه‌یاندووه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ع، م، ع)و له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ ناو شارو ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌ به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ جۆراوجۆره‌وه‌.

روونیشیكراوه‌ته‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیان توانیان تۆمه‌تباری‌ ناوبراو ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 456 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ له‌بنكه‌كانی‌ هه‌واری‌ شار، سه‌را، چوارچراو چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ تر داواكراو بووه‌.

261 جار خوێندراوەتەوە
25/06/2019

بابەتی زیاتر