Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی هه‌رێم: قۆناخێكی نوێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێده‌كه‌ین

په‌یام

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوانن كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكی رۆڵێكی گه‌وره‌ له‌ هه‌رێم ببینن.

 له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ژووری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و ژوری بازرگانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێستا قۆناخی دوای داعشه‌ و كاتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانن كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكی رۆڵێكی گه‌وره‌ له‌ هه‌رێم ببینن. 
وتیشی: قۆناخێكی نوێ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ستپێده‌كه‌ن، ده‌بێ هه‌ردوولاش وانه‌ له‌ هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگرن. 

بارزانی ئاشكراشیكرد "هه‌وڵی جیدی و دڵسۆزانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان له‌هه‌ردوولا بوونیان هه‌یه‌، په‌یوه‌ندی باشی هه‌ولێر و به‌غداش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی له‌سه‌ر چالاكی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان ده‌بێت".

179 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر