Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیخوان موسلیمین: گیانی 60 هه‌زار زیندانی له‌ زیندانه‌كانی میسر له‌ مه‌ترسیدایه‌

په‌یام

وته‌بێژی ئیخوان موسلیمین، ئاشكرایكرد كه‌ گیانی 60 هه‌زار زیندانی و به‌ندكراو له‌ناو زیندانه‌كانی میسردا له‌ مه‌ترسیدایه‌.

ته‌لعه‌ت فه‌همی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ دوای كۆچی دوایی سه‌ركۆمار محه‌مه‌د مورسی له‌ ئاكامی نیشاندانی كاردانه‌وه‌ له‌ به‌ندینخانه‌كاندا، ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی ده‌ستیپێكردووه‌.

وته‌بێژی ئیخوان موسلیمین راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ به‌ندینخانه‌كاندا پێشێلكاری ئازاربه‌خش ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كاره‌ساتێك رووبدات كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر گیانی 60 هه‌زار زیندانی و به‌ندكراو.

ته‌لعه‌ت فه‌همی داوای له‌ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد كه‌ بكه‌ونه‌ خۆیان به‌رامبه‌ر 60 هه‌زار زیندانی و به‌ندكراو كه‌ ورده‌ ورده‌ ده‌كوژرێن.

175 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر