Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

واشنتۆن به‌بێ مه‌رج ئاماده‌یه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران دا بكات

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌بێ مه‌رج ئاماده‌یه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئیران بكات.

 مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، واشنتۆن به‌بێ مه‌رج ئاماده‌ن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن، له‌پیناو به‌رژه‌وه‌ندی و خۆشگوزه‌رانی گه‌لی ئێراندا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌ن بۆ دانوستان ئه‌وا واشنتۆن ئاماده‌یه‌ دانوستانی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ تاران بكات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا وتیشی وڵاته‌كه‌ی ناخوازێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، به‌ڵام ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.

162 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر