Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: 33 ملیۆن هێرشی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مریكامان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌

په‌یام

له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵدا (33) ملیۆن هێرشی ئه‌لیكترۆنی كراوه‌ته‌ سه‌ر داموده‌زگا حكومه‌ییه‌كانی ئێران.

محه‌مه‌د جواد ئازه‌ری، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای زانیاریی ئێران رایگه‌یاند له‌ ساڵێكدا ئه‌مریكا 33 ملیۆن هێرشی ئه‌لیكترۆنیی كردوه‌ته‌سه‌ر ئێران و له‌ رێگه‌ی قه‌ڵغانی به‌رگریی تۆڕی نیشتیمانیه‌وه‌ سه‌رجه‌میان پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و وه‌زیره‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد نوێترین هێرشی ئه‌لیكترۆنی له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك داموده‌زگای سه‌ربازی و حكومی كه‌ ئه‌ویش هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان دوای تێكشكانی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌، ئه‌مریكا هێرشی ئه‌لیكترۆنی كردوه‌ته‌ سه‌ر سیستمه‌ موشه‌كییه‌كانی سوپا و توانیویه‌تی سیستمی ئۆتۆماتیكیی ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كه‌كانیان له‌كار بخات.

143 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر