Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌سرور بارزانی: ناوی هیچ كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌

په‌یام

نووسینگەی مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی لەبارەی یەكلاییكردنەوەی كاندیدی پۆستە وەزارییەكانی كابینەی نوێ  بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: تا ئەوكاتەی ناوەكان پێشكەش بەپەرلەمان دەكرێت، ھیچ كاندیدێك بە یەكلابوویەوە ھەژمار ناكرێت.
 
ئه‌مه‌ش دەقی ڕوونكردنەوەكەی نوسینگەی مەسرور بارزانییه‌:-

ماوەیەكە ھەندێ كەناڵی ڕاگەیاندنی لۆكاڵی، لەبارەی پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، ئاماژە بە ھەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕوو، كە گوایە یەكلاكراونەتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیەنین كە ئەم ھەواڵانە، ھەر نیازێكیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن.

تا ڕادەستكردنی یەكجارەكیی ناوی كاندیدەكان بە بەرێز ڕاسپێردراوی پێكھێنانی كابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی كوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، ھیچ كاندیدێك بە یەكلابوویەوە ھەژمار ناكرێت.

نوسینگەی مەسرور بارزانی
ڕاسپێردراو بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

178 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر