Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا: ئێس 400مان كڕیوه‌و ئه‌مریكاش هه‌ر سزایه‌ك ده‌دات با بیدات

په‌یام

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت وڵاتەكەی سیستەمی بەرگری ئێس ـ 400 لە ڕوسیا كڕیوە و دەشڵێت ئەمریكا بڕیاری هەر سزایەك دەدات با بیدات.

مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی:"ئێمه ئێس ـ 400ی مان كڕیوه‌ و ئیدی باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ی S-400 راده‌ستی توركیا ده‌كرێت".

سیسته‌می به‌رگری ئێس ـ 400ی ڕووسی كه‌ توركیا بانگه‌شه‌ی كڕینی كردووه‌ له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا زۆرترین مشتومڕی ئه‌مریكا و توركیای لێكه‌و تۆته‌وه‌.


پێشتر ئه‌مریكا هۆشداری دابوو به‌ توركیا له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌مه‌ به‌رگرییه‌كه‌ و مۆرگن ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا ڕایگه‌یاندبوو: "توركیا رووبه‌ڕووی ئه‌نجامی زۆر راسته‌قینه‌ و زۆر نێگه‌تیڤ ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ئێس-400 وه‌ربگرێت. له‌وانه‌ وه‌ستاندنی ناردنی فڕۆكه‌ی ئێف 35 بۆیان و راگرتنی به‌شداریان له‌ پرۆگرامی دروستكردنیدا، هه‌روه‌ها به‌هۆی یاساوه‌ رووبه‌ڕووی سزای ئابووری ده‌بنه‌وه".

لەبارەی هەڕەشەی سزاكانی ئەمریكاشەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا  ڕایگەیاندووە:"هه‌ر بڕیاری سزایه‌ك بێت با بێت، له‌ ئه‌مریكاوه‌ چ لێدوانێت ده‌درێت با بدرێت".

169 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر