Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەیاننامەی ڕێکخراوی قوتابیان له‌باره‌ی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنه‌وه‌كان

په‌یام

ڕێکخراوی قوتابیانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی رێوڕەسمی راگەیاندنی ئەنجامی ئەزموونە گشتییەكان بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "دوای ناڕەزایی بەرفراوانی قوتابیان لەسەر پرسیارەکان‌ و بێدەنگی وەزارەت‌، دواجار شەوی رابردوو لە رێوڕەسمێكی پڕ له‌ كه‌موكوڕی‌‌و شپرزه‌دا ئەنجامی تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتییەكان راگه‌یه‌ندراو هه‌ڵوێستی ناشایسته‌ی تێدا به‌دیكرا".

ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:-

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

دوای ناڕەزایی بەرفراوانی قوتابیان لەسەر پرسیارەکان‌و بێدەنگی وەزارەت‌و لیژنەی ئەزمونەکان دواجار شەوی 23ـی‌ حوزه‌یرانی‌ 2019 لە رێوڕەسمێكی پڕ له‌ كه‌موكوڕی‌‌و شپرزه‌دا وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتییەكانی راگەیاند.

لە هەڵوێستێکی ناشایستەدا چه‌ند قوتابییه‌كی‌ باڵاپۆش له‌ ریزی‌ پێشه‌وه‌ ده‌رده‌كرێن‌و ده‌برێنه‌ ریزه‌كانی‌ دوواوه‌ لەکاتی مەراسیمەکەدا، ئێمە لە ڕێکخراوی قوتابیانی كوردستان کە کۆی کارو چالاکیەکانمان بۆ خزمەتی قوتابیانەو وه‌ هەمیشە داکۆکیکاری مافەرەواکانیان بوین ئەو رەفتارە بەپێشێلكردنی ماف‌و ئازادییەكانی تاك‌و ئافرەتیش ده‌بینین، رایدەگەیەنین کە ئەو مامەڵەیە بە ھیچ شێوەیەك لەگەڵ بەھا بەرزەكانی ماف‌و پێكەوەژیان‌و ئازادی تاك ناگونجێت کە هەمیشە بەرپرسان شانازیان پێوەدەکرد.

بۆیە بەزوویی داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمان‌و داواکاری گشتی دەکەین کە بەدواداچونی جدی بۆ ئەو هەڵسوکەوتە بکەن‌و وەزارەتی پەروەردەش بە شێوەیەكی فەرمی پۆزش بۆ ئەو رەفتارە ھەڵەیە بھێنێتەوە‌.

ڕێکخراوی قوتابیانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
24ـی‌ حوزه‌یرانی‌ 2019


223 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر