Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

په‌یام

براین ھوک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە، سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا رادەگەیەنن.

کەناڵی ئەلحورە بڵاوکردەوە، براین ھوک ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە بەھۆی سزاکانەوە، خەرجییەکانی ئێران لە بواری سەربازییدا کەمبووەتەوە و رایگەیاندووە: "گرنگە وڵاتانی دیکەش رۆڵیان هەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئێراندا".

براین ھوک ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو زانیاری و راستییانە ئاگادار دەکەنەوە کە لەبارەی ھێرشەکانی ئێرانەوە بەدەستیان گەیشتووە.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ناوچەی کەنداو ھوک وتی:"لەگەڵ لایەنەکانی ناوچەی کەنداودا، دەستەبەرکردنی ئاسایشمان بۆ گواستنەوەی نەوت لە گەرووی ھورموزدا تاوتوێکرد".

چاوەڕوان دەکرێت براین ھوک سەردانی پاریس و لەندەن بکات و دۆسیەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسا و بەریتانیا تاتوێبکات.

293 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر