Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیمام ئۆغڵو: به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای 16 ملیۆن خه‌ڵكی ئیستەنبوڵ ده‌كه‌م

په‌یام

ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانیی میللەت بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ، له‌ وتارێكیدا سوپاسی هه‌ده‌په‌ و هه‌موو ئه‌و پارت و ده‌نگده‌رانه‌ كرد كه‌ ده‌نگیان پێداوه‌، ده‌شڵێت "سه‌رده‌مێكی نوێ له‌ ئیستانبوڵ ده‌ستپێده‌كات و به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای 16 ملیۆن خه‌ڵكی شاره‌كه‌ ده‌كه‌م".

به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو كاندیدی جه‌هه‌په‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو له‌ وتارێكیدا له‌ ناوه‌ندی جه‌هه‌په‌ له‌شاری ئیستانبوڵ وتی "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌، كه‌ توركیا پێویستی به‌ دیموكراتی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵئه‌وه‌ین كاتژمێری دیموكراتی به‌رده‌وام له‌ توركیا كاربكات، به‌ڵام له‌ 31 ئادار ئه‌و كاتژمێره‌ وه‌ستا، ده‌بێت بزانن به‌ وه‌ستانی كاتژمێر ناتوانن زه‌مان بوه‌ستێنن، ئیتر له‌ ئیسته‌نبوڵ یه‌كسانی و دادوه‌ریی ده‌بێت، ئێوه‌ نه‌تانهێشت دیموكراتی پێشێل بكرێت".

167 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر