Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی پۆسته‌ به‌تاڵه‌كان ده‌دات


په‌یام


به‌پێی خشتەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، بڕیارە پۆسته‌ به‌تاڵه‌كانی کابینەی حکومەتەکەی (عادل عەبدولمەهدی) پڕبکرێتەوە.


زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوی هەریەکە لە نەجاح شممەری، بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری و یاساین تاهیر، بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و سەفانە حەمدانی، بۆ پۆستی وەزارەتی پەروەردە و فاروق ئەمین، بۆ پۆستی وەزارەتی داد، گەیشتووەتە پەرلەمان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه‌و وه‌رگرتنی متمانه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی عیراق کە رۆژی یەکشەممە 23ی حوزه‌یرانی 2019، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات لە یەکەم بڕگەدا دەنگدەدرێت لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی.

لە بڕگەی دووەمدا دەنگ دەدرێت لەسەر پڕۆژە یاسای گێڕانەوەی کارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری بۆ خزمەت.

وەک لە بڕگەی سێی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێ کراوە، هەر ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق دەنگ دەدات لەسەر هەمواری یەکەمی پڕۆژە یاسای حجز و دەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵی گوێزراوە و نەگوێزراوەی سەرانی رژێمی پێشووی ژمارەی 72 ی ساڵی 2017.


216 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر