Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. ئه‌كه‌په‌ به‌ فه‌ڕمی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵی له‌ده‌ستدا

په‌یام

له‌ توركیا، (ئه‌كره‌م ئیمامۆگڵۆ) پاڵێوراوی هاوپه‌یمانی كۆمار پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵی برده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان‌و به‌ جیاكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 100ی ده‌نگه‌كان، (ئه‌كره‌م ئیمامۆگڵۆ) پاڵێوراوی هاوپه‌یمانی كۆماری نێوان جه‌هه‌په‌ و ئی پارتی توانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بباته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ توركیاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، (ئه‌كره‌م ئیمامۆگڵۆ) له‌سه‌دا 53 و پۆینت 7 به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا (بیناڵی یه‌ڵدرم) پاڵێوراوی هاوپه‌یمانی گه‌لی ئه‌كه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌سه‌دا 45 و پۆینت 1ی به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌نجامه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ كۆی 10 ملیۆن‌و 570 هه‌زار و 222 كه‌س كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌، (ئیمامۆگلۆ) چوار ملیۆن‌و 670 هه‌زار ده‌نگ و (بیناڵی یه‌ڵدرم) سێ ملیۆن‌و 902 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌. 

لای‌ خۆیه‌وه‌ و دوابه‌دوای ئاشكرابوونی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ، (بیناڵی یه‌ڵدرم) دانی به‌ شكستی خۆی‌و سه‌ركه‌وتنی (ئه‌كره‌م ئیمامۆگڵۆ)ی ڕكابه‌ری دا نا و پیرۆزبایی لێكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

 ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ، گه‌وره‌ترین شاری‌ توركیا، به‌ڕێوه‌چوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بوونی گومان‌و سه‌رپێچیه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری ئه‌مساڵدا، لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه‌ی له‌و شاره‌، دا.

460 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر