Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ، هیچ نامه‌یه‌كی له‌ ڕێگه‌ی سوڵتانشینی عومان بۆ ئێران نه‌ناردووه‌

په‌یام

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هیچ نامه‌یه‌كی له‌ رێگه‌ی سوڵتانشینی عومان بۆ ئێران نه‌ناردووه‌.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌درۆخسته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، له‌ رێگه‌ی سوڵتانشینی عومان نامه‌ی بۆ ئێران ناردووه‌ و داوای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ تاران كردووه‌.

مایك پۆمپیۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیادا هاتووه‌ سه‌رۆك تره‌مپ هیچ نامه‌یه‌كی بۆ ئێران نه‌ناردووه‌، هه‌ڵوێستمان ڕوونه‌ و له‌ كاتی گونجاودا جووڵه‌ ده‌كه‌ین.

مایك پۆمپیۆ وتیشی گرنگی به‌ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌ده‌ین له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هیچ گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ خراوه‌ته‌خواره‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ دژبه‌ ئێران دراون له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی ئه‌مریكادایه‌.

120 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر