Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. سه‌دان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ژین

په‌یام

له‌ عێراق‌و له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، سه‌دان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین.

له‌میانی ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، داواكاری گشتی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ دوای ساڵی 2003ـه‌وه‌ تائێستا 542 سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، تۆمار كراوه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی داواكاری‌ گشتی عێراق، ته‌واوی ئه‌و سه‌دان دۆسیه‌یه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌.

ساڵی ڕابردووش، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق وه‌ك دامه‌زراوه‌ی باڵای به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵی ئاشكرایكرد كه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌ ساڵی 2017ـه‌دا ده‌ركراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 290یان بۆ وه‌زیر و به‌رپرسانی حكومیی بوون.

به‌پێی ڕیزبه‌ندی ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی عێراق به‌ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ ده‌ژمێردێت كه‌ زۆرترین گه‌نده‌ڵی تێدایه‌.

130 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر