Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌سیوپیا.. له‌ هه‌وڵێكی كوده‌تادا سه‌رۆك هه‌رێمێك و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا كوژران

په‌یام

له‌ هه‌وڵێكی كوده‌تادا له‌ هه‌رێمی (ئه‌مهه‌را)ی باكووری پایته‌ختی ئه‌سیوپیا، ژه‌نه‌راڵ (سێری میكونین) سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و به‌ گولـله‌ی پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی كوژرا.

سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌ت ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركان، ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی سوپاش كوژراوه‌، به‌ڵام بكوژه‌كه‌ كه‌ پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌رۆك ئه‌ركان بووه‌، ده‌ستگیر كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌‌و جگه‌ له‌ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، (ئه‌مباچۆ میكونین) سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌، كوژراوه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیوپیا ڕایگه‌یاند: تیمه‌ كوده‌تاچییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی (ئه‌مهه‌را) هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حكومی‌و ویستوویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر باره‌گای حكومه‌تدا بگرن، كوده‌تاكه‌ شكستی پێهێنراوه‌.

159 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر