Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان كرا

په‌یام

ئه‌مڕۆ 23ی 6ی 2019 لەگردبوونەوەیەكدا لەبەردەم تەلاری پەرلەمانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر، گروپی هەڵمەتی دادپەروەری  كه‌ له‌ ژمارەیەك لە كەسایەتی‌و چالاكوان پێكدێن لە چوارچێوەی هەڵمەتی دادپەروەری داوای كەمكردنەوەی موچەی پلە باڵاكان دەكەن.

لە راگەیەنراوێكیشیاندا ئه‌و گروپه‌ داواكارییەكانیان ئاراستەی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كرد.

گروپه‌كه‌، له‌ راگەیەنراوه‌كه‌یاندا كە تایبەتە بە موچە‌و موچەی خانەنشینی پلە باڵاكان لەهەرێمی كوردستان، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو "موچەی بنەڕەتی پلە باڵاكان بۆ نیوەی ئێستای كەمبكرێتەوە، بۆ ئەوەی جیاوازی موچە كەمبكرێتەوە لە كوردستان كە بەرزترین رێژەیە لە جیهان، یاسای خانەنشینی پلە باڵاكان بە ئاستێك رێك بخرێت لە 2 ملیۆن زیاتر نەبێت بۆ ئەوانەی تەمەنی خانەنشینی دەیانگرێتەوە، ئەوانی دیش بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان".

210 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر