Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تورکیا.. دوبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت




په‌یام


ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23-6-2019، 10 ملیۆن و 560 هه‌زار و 963 كه‌س له‌ ئیسته‌نبووڵ، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانیی ئه‌م شاره‌ هه‌ڵده‌بژێرن. پرۆسه‌ی ده‌نگدان كاژێر 8:00ی به‌یانی ده‌ستیپێكرد و كاژێر 5:00 كۆتایی پێدێت.

دانیشتووانی ئیستانبوڵ، چارەنووسی ھەریەك لە ئاكپارتی و جەھەپە یەكلا دەكەنەوە و دەنگ بە ھەریەك لە بینالی یڵدرم، كاندیدی ئاكپارتی و ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، كاندیدی جەھەپە دەدەن، براوەی ئەم ھەڵبژاردنە بۆ پێنج ساڵی داھاتوو دەبێتە سەرۆكی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ.
 پارتی سەعادەت و پارتی وەتەنیش كاندیدیان بۆ ھەڵبژاردنەكە ھەیە، بەڵام ھەدەپە ھیچ كاندیدێكی نییە و بە فەرمی رایانگەیاندووە، لەپێناو شكستپێھێنانی كاندیدی ھاوپەیمانێتییەكەی ئاكەپە و مەھەپە، پشتگیری لە كاندیدی جەھەپە دەكەن.

به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، له‌ هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ 10 ملیۆن و 560 هه‌زار و 963 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن. نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار لەو دەنگدەرانە کوردن. پێنج ملیۆن و 348 هه‌زار و 658 ده‌نگده‌ر ئافره‌ت و پێنج ملیۆن و 212 هه‌زار و 305 ده‌نگده‌ریش پیاون.

بۆ هەڵبژاردنی گه‌وره‌ شارەوانیی ئیستەنبووڵ لە 39 ناوچەی ئەو شارە دەنگ دەدرێت، 31 هەزار و 342 سندووق داندراون، له‌مانه‌ 62 سندووق له‌ گرتووخانه‌ و 156 سندووقی گه‌ڕۆك بۆ به‌ساڵاچوان و په‌ككه‌وته‌كان به‌كارده‌هێندرێن.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 68 هه‌زار و 17 كه‌س له‌ ماوه‌ی نێوان 31ی ئادار و 23ی حوزه‌یراندا به‌م هۆكارانه‌وه‌ مافی ده‌نگدانیان نابێت: 33 هه‌زار و 775 كه‌س سه‌ربازن. 8 هه‌زار و 93 كه‌س حوكمدراون، 4 هه‌زار و 663 كه‌س كێشه‌ی ناونیشانیان هه‌یه‌، 21 هه‌زار و 157 كه‌س كۆچی دواییان كردووه و 359 كه‌س ‌وڵاتینامه‌یان نه‌ماوه‌ یان له‌ده‌ستداوه.

113 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر