Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌وانی: ئاسایشی كایه‌ی ئاسمانیی ئێران به‌ ته‌واوی پارێزراوه‌

په‌یام

له‌ به‌رانبه‌ر نیگه‌رانی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا، دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌وانیی ئێران ڕایگه‌یاند: ئاسایشی كایه‌ی ئاسمانیی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ته‌واوی پارێزراوه‌.

وته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌وانی ئێران، له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شتكردن به‌ كایه‌ی ئاسمانی ئێراندا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هێڵی ئاسمانییه‌وه‌ رایگه‌یاند: ئاسایشی كایه‌ی ئاسمانی ئێران پارێزراوه‌ و به‌ رووی ته‌واوی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیدا كراوه‌یه‌.

ره‌زا جه‌عفه‌رزاده‌، وتیشی تا ئێستا زانیاریمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كایه‌ی ئاسمانی ئێران به‌كار ده‌هێنن ئاراسته‌یان گۆڕیبێت و له‌ ئێستادا رۆژانه‌ نزیكه‌ی هه‌زار فڕۆكه‌ كایه‌ی ئاسمانی ئێران به‌كارده‌هێنن.


216 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2019

بابەتی زیاتر