Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. لایه‌نگرانی سه‌در دژی حكومه‌ت و په‌رله‌مان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

په‌یام

له‌ به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، وه‌ك ناره‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌دای حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد.

جگه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌ پارێزگاكانی بابل، به‌سره‌، میسان، نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، لایه‌نگرانی سه‌در رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

به‌پێی زانیاریه‌كان له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كاندا، ڕێوشوینی ئه‌منی توندگیراوه‌ته‌به‌ر و هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ شه‌قامه‌كانی به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه‌.

خۆپیشانده‌ران ئیدانه‌ی گه‌نده‌ڵیی ئه‌و پشكپشكێنه‌یان كرد كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ئیدانه‌ی گه‌نده‌ڵیی و گه‌نده‌ڵكارانیان كرد.

له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادانێك له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا رووینه‌دا.

160 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2019

بابەتی زیاتر