Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. به‌هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تی هاوایی، 9 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

په‌یام

له‌ ئاكامی تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تی هاوایی باشووری ئه‌مریكا، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

وته‌بێژی كارگێڕی گواستنه‌وه‌ له‌ ویلایه‌تی هاوایی رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كه‌یه‌ك له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ئیرفێڵد له‌ كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی هاوایی تێكشكاوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

تیم ساكاهارا ئاشكرایشیكردووه‌، هیچ كام له‌ سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ رزگاریان نه‌بووه‌ كه‌ ژماره‌یان نۆ كه‌سه‌ و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

تا ئێستا هۆكاری تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، نه‌زانراوه‌.

120 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2019

بابەتی زیاتر