Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ رێگه‌ی دروستكردنی پردێكه‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ده‌ربه‌ندیخان و گه‌رمیان ده‌به‌سترێته‌وه‌

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم بودجه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت ته‌رخانده‌كات بۆ دروستكردنی‌ پردێكی‌ گه‌وره‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ربه‌ندیخان و گه‌رمیان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

د.ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك ئاشكرایكردووه‌، ڕه‌زامه‌ندی دراوه‌ به‌دابینكردنی بودجه‌ی پێویست به‌بڕی 8 ملیارو 450 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی (پردی تووه‌قوت) كه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌هه‌ردوو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زووره‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: دروستكردنی ئه‌و پرده‌ هاتوچۆو ئاڵوگۆڕیی بازرگانی له‌نێوان هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاسان ده‌كات و قه‌ره‌باڵغیش له‌سه‌ر ڕێگای (هه‌ڵه‌بجه‌ ـ سه‌یدسادق) كه‌مده‌كاته‌وه‌و سودی تایبه‌تیشی ده‌بێت بۆ دانیشتوانی ناحیه‌ی به‌مۆی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌".

سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، "ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ داخوازییه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی و گه‌رمیانیه‌كان بوو، هیوادارم به‌زووترینكات و به‌كوالێتیه‌كی باش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئه‌ركی تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌شه‌ له‌نزیكه‌وه‌ ببنه‌ چاودێر".

784 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2019

بابەتی زیاتر