Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. سبەینێ هەڵبژاردن بۆ شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەنجامده‌درێتەوە

په‌یام

سبەینێ 23ی 6ی 2019 جارێكی دیكە هەڵبژاردن بۆ شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەنجامده‌درێتەو ئۆجه‌لانیش داوا له‌ هه‌ده‌په‌ ده‌كات بێلایه‌ن بن و ده‌نگ به‌ هیچ كام له‌ كاندیده‌كان نه‌ده‌ن.

پاش ناڕه‌زاییه‌كانی پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا (ئه‌كه‌په‌) له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەستەنبوڵ له‌ 31 ی ئاداری 2019، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا رەزامەندی دەربری كە 23ی حوزەیران هەڵبژاردن لە ئەستەنبول دووبارە بكرێتەوە، هه‌ربۆیه‌ سبەینێ ئەو هەڵبژاردنە ئەنجامده‌درێتەوە.

لەئێستادا هەریەكەلە ئەكره‌م ئیمام ئۆغل و لە پارتی گەلی توركیا و بن عه‌لی یڵدرم لەپارتی دادو گەشەپێدان كاندیدی سەرەكین.

لایخۆشیه‌وه‌ عەبدوڵڵا ئۆجەلان له‌ زیندانه‌وه‌ پەیامێكی ئاراستەی پارتی گەلی دیموكراتی (هەدەپە) كرد كە كوردانی ئەستەنبول هیڵی سێهەم هەڵبژێرن و بێلایەن بن لە هەڵبژاردنەكانداو دەنگ بەهیچ كام لە كاندیدەكان نەدەن.

129 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2019

بابەتی زیاتر