Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەرلەمانی‌ عیراق بۆ تەواوکردنی‌ کابینەکەی‌ عادل عەبدولمەهدی‌ کۆدەبێـتەوە

په‌یام

ئەمرۆ پەرلەمانی‌ عیراق کۆدەبێـتەوەو تەوەری سەرەکی دانیشتنەکەش تایبەت دەبێت بە تەواوکردنی‌ کابینەکەی‌ عادل عەبدولمەهدی‌.

کاتژمێر 11ی‌ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 22ی حوزه‌یرانی 2019، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دەستپێدەکات، جگە لە دەنگدان لەسەر تەواوکردنی‌ کابینەی‌ حکومەت گفتوگۆ لەبارەی‌ چەند تەوەرێکی‌ دیکەشەوە دەکرێت.

پێشتر ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری‌ سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی‌ دەوڵەتی‌ یاسا بڵاویکردەوە، فەریقی یەکەم عوسمان غانمی‌ سەرۆک ئەرکانی سوپای عیراق، کاندیدی عادل عەبدولمەهدییە بۆ وەزیری بەرگری.

هاوکات ئاماژەی‌ بەوەشکرد، "فەریق مۆفەق جەنابی کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆیە بۆ کاروباری پۆلیس، کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراقە بۆ وەزیری ناوخۆ".

ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تێده‌په‌ڕێت و تائێستا وەزارەتەكانی ناوخۆ، بەرگری، داد و پەروەردە، بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكانەوە  پڕنه‌كراونه‌ته‌وه‌.

152 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2019

بابەتی زیاتر