Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌در، داواده‌كات رێگه‌ به‌ به‌رپرس و سیاسییه‌كان نه‌درێت حه‌ج ئه‌نجامبده‌ن

په‌یام

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی‌ سه‌در داواده‌كات: ئه‌مساڵ رێگه‌ به‌و سیاسی و به‌رپرسانه‌ نه‌درێت كه‌ پێشتر حه‌جیان كردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ كه‌سانی دیكه‌ بڕه‌خسێت.

سه‌در، له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر نوسیویه‌تی "كاتی‌ حه‌ج نزیكبووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته‌ رێگه‌بگرێت له‌ سیاسییه‌كان و به‌رپرسان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێشتر حه‌جیان كردووه‌، تاوه‌كو ده‌رفه‌تی زیاتر هه‌بێت بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه‌ تائێستا ئه‌و سه‌فه‌ره‌یان ئه‌نجامنه‌داوه‌.

هه‌روه‌ها داواشیكردووه‌، لیژنه‌یه‌كی‌ متمانه‌پێكراو پێكبهێنرێت بۆ ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی حاجیان پێش چوونیان و دوای‌ هاتنه‌وه‌یان له‌ ماڵی خوا.

رێبه‌ری ره‌وتی‌ سه‌در، به‌پێویستیشی ده‌زانێت رێگری‌ له‌ پشكی‌ حزبه‌كان بكرێت و ده‌شڵێت "نابێت پشكی‌ خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان و برینداران له‌سه‌ر حسابی‌ خه‌ڵك بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت رێگه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێك بگیرێت، كه‌ له‌كاتی‌ به‌جێهێنانی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌جدا سوكایه‌تی‌ به‌ عیراق ده‌كات و مامه‌ڵه‌ی‌ تاییفی‌ له‌گه‌ڵ حاجیانی عیراق ده‌كات".

196 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2019

بابەتی زیاتر