Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئۆجه‌لان داوا له‌ هه‌ده‌په‌ ده‌كات له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبوڵدا بێلایه‌ن بێت

ڕێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ داوا له‌ هه‌ده‌په‌ ده‌كات له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبوڵدا بێلایه‌ن بێت.

(دكتۆر عه‌لی كه‌مال ئۆزجان) پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌ زیندانی ئیمڕاڵی چاوی به‌ (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) كه‌وت، په‌یامێكی ئه‌وی خوێنده‌وه‌‌و ئاشكرای‌ كرد كه‌ ئۆجه‌لان داوای له‌ هه‌ده‌په‌ كردووه‌ له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی (ئه‌سته‌نبوڵ) له‌ 23ی حوزه‌یراندا له‌ نێوان هاوپه‌یمانی (گه‌ل)‌و (كۆمار)دا بێلایه‌ن بێت.

له‌ به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا كه‌ به‌پێی قسه‌ی (دكتۆر عه‌لی كه‌مال ئۆزجان) له‌ 18ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كانی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) له‌ ڕای گشتییان شاردووه‌ته‌وه‌، (ئۆجه‌لان) ده‌ڵێ: نابێ له‌ نێو هه‌ده‌په‌دا مشتومڕی لایه‌نگری هه‌ڵبژاردن بكرێت.

ئۆجه‌لان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا له‌و باره‌وه‌ زیاتر ده‌نووسێ‌و ده‌ڵێ: گرنگی‌و واتای مێژوویی هاوپه‌یمانی دیموكراتی پابه‌ندنه‌بوونیه‌تی به‌و دوو به‌ره‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌ و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا بووه‌ پێداگرییه‌تی له‌سه‌ر هێڵی بێلایه‌نی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.

لای‌ خۆیه‌وه‌، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لانه‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: له‌ ستراتیژی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ و هه‌نگاوه‌ تاكتیكییه‌كان، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ئارادا نییه‌.

231 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2019

بابەتی زیاتر