Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ ویزارییه‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌خاته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌.

سبه‌ینێ، شه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی ژماره‌ 25ی وه‌رزی دووه‌می یاسادانان، ساڵی یه‌كه‌می خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ ماڵپه‌ڕی خۆیدا، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌‌و تیایدا به‌پێی یه‌كه‌م بڕگه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ ویزارییه‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌درێت.

دوای به‌ڕێكردنی هه‌شت مانگ له‌ كابینه‌ی نوێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ هێشتا نه‌توانراوه‌ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی داد و په‌روه‌رده‌‌و به‌رگری‌و ناوخۆ پڕ بكرێنه‌وه‌.

له‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی كاره‌بای هه‌ردوو كۆمپانیای كار و قه‌یوان دروست ده‌كرێت.

159 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2019

بابەتی زیاتر