Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ پایته‌ختی عێراق ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌

له‌ نێو حسینییه‌كی شیعه‌كان له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ڕوویدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی پشتێنێكی مینڕێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ 10 كه‌س كوژراون‌و نزیكه‌ی 20 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ حسێنییه‌ی (ئیمام مه‌هدی) له‌ ناوچه‌ی (شاره‌وانییه‌كان)ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا بووه‌‌و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌ به‌هێزترین ته‌قینه‌وه‌ داده‌نرێت كه‌ له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ڕوویداوه‌.

تائێستا هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆی خۆی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رپرسانی عێراق چه‌كدارانی داعش به‌ به‌رپرسیاری ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ ده‌زانن.

159 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2019

بابەتی زیاتر