Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی (هوداپار)ی توركیی كرد

ئه‌مڕۆ مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی (هوداپار)ی توركی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد و، له‌لایه‌ن (موحه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین) یاریده‌ری سه‌رۆكی هوداپار بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان‌و (سه‌یدا عه‌بدوڵڵا) به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌، پێشوازییان لێكرا.

له‌دیداره‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی پێڕاگه‌یاندن‌و ئاماده‌یی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ هه‌رجۆره‌ هاوكارییه‌ك ده‌ربڕیی و، هیواشی خواست (هوداپار) بتوانن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا باشترین په‌یوه‌ندیی دروست بكه‌ن.

ئه‌میری كۆمه‌ڵ جه‌ختیشیكرده‌وه‌: پێویسته‌ له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌ لێڵ‌و پڕ قه‌یراناوییه‌دا ئیسلامییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی نه‌یاران پێناسه‌ی جیاجیایان بۆ بكه‌ن، خۆیان به‌هه‌ڵوێسته‌ دروسته‌كانیان به‌خه‌ڵكی بناسێنن، تاوه‌كو ڕووی گه‌ش‌و ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ركه‌وێ‌.

لای خۆشیانه‌وه‌، نوێنه‌رایه‌تیی (هوداپاری توركیی) خۆشحاڵ بوون به‌وسه‌ردانه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ‌و، سوپاسی هه‌ڵوێستی برایانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كرد و، ڕاشیانگه‌یاند: كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كاراكته‌رێكی كارای ئیجابییه‌و جێ‌ په‌نجه‌ی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستاندا دیاره‌. .


279 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2019

بابەتی زیاتر