Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق كۆبوویه‌وه‌

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم، یه‌كه‌م گه‌شتی بۆ به‌غدای پایته‌ختی ئه‌نجامداو، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوو. 

دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی كۆشكی سه‌لامی كردو، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبوونه‌وه‌.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی  سه‌ردانی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی كرد و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم  بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمه‌.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی، له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: هه‌رێم ئاماده‌یه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فێدراڵی عێراق به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.

لای خۆیه‌وه‌ نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرایكرد: نێچیرڤان بارزانی، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق  به‌دواداچوون له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی فڕۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكات.

229 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2019

بابەتی زیاتر