Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حوسییه‌كان به‌رپرسیارێتی هێرشكردنه‌ سه‌ر وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای سعودییه‌ ـیان هه‌ڵگرت


په‌یام

حووسییه‌كان رایانگه‌یاند، ئه‌وان هێرشه‌كه‌ی سه‌ر وێستگه‌یه‌كی كاره‌بایی باشووری سعوودیه‌یان ئه‌نجامداوه‌. 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كه‌ناڵی ئه‌لمه‌سیره‌ی سه‌ربه‌ حووسییه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: هێزه‌ حووسییه‌كان مووشه‌كێكی جۆری كروزیان ئاراسته‌ی وێستگه‌یه‌كی كاره‌بایی له‌ جازان له‌ سعوودیه‌ كردووه‌.
له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌: دوای ئاراسته‌كردنی، مووشه‌كه‌كه‌ به‌وردی ئامانجه‌كه‌ی خۆی پێكاوه‌، به‌لاًَم تائێستا زیانه‌كان به‌وردی دیاری نه‌كراون.

له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌: هۆكاری هێرشه‌كه‌ بۆ ئه‌و تاوانانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌لاَتدارانی سعودیه‌  له‌ دژایه‌تی و گه‌مارۆی سه‌ر گه‌لی یه‌مه‌نیدا ئه‌نجامیانداوه‌.

 ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: یه‌حیا سه‌ریع، وته‌بێژی حووسییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی مووشه‌كی زیاتری بۆسه‌ر سعوودیه‌ كرد و رایگه‌یاند "له‌ داهاتوودا هێرشی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی تر به‌ڕێوه‌یه‌ كه‌ هه‌ستیاری زیاتریان هه‌یه‌ بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌ دژایه‌تییه‌كانیان".

266 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2019

بابەتی زیاتر