Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بازرانی بەسەردانێک گەیشتە بەغداد


په‌یام

نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی‌ به‌غدای‌ كرد و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق كۆبوویه‌وه‌

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، وه‌كو سه‌رۆكی تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م گه‌شتی بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئه‌نجامداو، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوو. 

دواتریش سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی كۆشكی سه‌لامی كردو، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبوونه‌وه‌.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی  سه‌ردانی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی كرد و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و شاندی یاوه‌ری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمه‌.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی، له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: هه‌رێم ئاماده‌یه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فێدراڵی عێراق به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. 


139 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2019

بابەتی زیاتر