Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"بازاڕی دەرمان لە ڕانیە بۆتە شوێنی ساغکردنەوەی دەرمانی قاچاغ‌و تەزویرو کوالێتی خراپ"


په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی ھێنان‌و دروستکردنی دەرمان‌و ئامێرە پزیشکیەکان راپۆرتێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، بازاڕی دەرمان لە ڕانیە بۆتە شوێنی ساغکردنەوەی دەرمانی قاچاغ و تەزویر و کوالیتی خراپ.

راشگه‌یه‌نراوه‌، پێویستە دەستبەجێ لایەنی پەیوەندیدار ڕێوشوێنی بەرامبەر بگرنە بەر.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی ھێنان‌و دروستکردنی دەرمان‌و ئامێرە پزیشکیەکان رایگه‌یاندووه‌، ڕانیە کەوتۆتە ناو ناوچەیەکی جوگرافی ئاڵۆزەوە لە نێوان پارێزگای سلێمانی و هەولێر و کەرکوکدایە ، هەروەها لەڕێی مەرزی کێلێ وە هاوسنورە لەگەڵ ئێران هەڵکەوتە جوگرافیەکەی ڕانیە لەلایەک و لەلایەکی تریش نەبوونی چاودێری لەسەر ئەم شارە وایکردووە بازاڕی دەرمانی زۆر خراپ بێت و لەزۆر سەرچاوەوە دەرمانی قاچاخ و کوالێتی خراپی بۆ بێت.

به‌پێی‌ راپۆرتی‌ بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی ھێنان‌و دروستکردنی دەرمان‌و ئامێرە پزیشکیەکان، بەشێکی زۆر لە دەرمانی قاچاخی ئێرانی و چینی و هیندی و تایلەندی و دەرمانی بڕاندی تقلیدی ئێرانی و هتد کە دێنە کوردستان بەگشتی و ڕانیە بەتایبەتی لە ڕێی مەرزی کێلێوە داخڵ دەبن، سەرتا دەگەنە سنوری قەزای پشدەر و دواتر دێنە ڕانیە و دواتریش بەسەر بازاڕی قەڵادزە و ڕانیە و سنورەکە و کوردستاندا دابەش دەبن.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، بەشێکی زۆری دەرمانی قاچاخی کەرکوک لە ڕانیە ساغدەبنەوە، دەرمانەکان لەناوچەی شوانەوە دێنە تەقتەق و لەوێشەوە بە کۆیە یان دوکاندا دەچنە سنوری ڕاپەڕین ، دەرمانەکان یان ئێرانین یان دەرمانی کۆمپانیا بڕاندەکانن کە لە ئوردن و سعودیە و ئیماڕاتەوە بە سنورەکانی شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقدا هاتوون و لەڕێگای قاچاخەوە بەسەر شارەکانی عێراقدا دابەشبوون و گەیشتونەتە کەرکووک ، لە کەرکوکیشەوە بەتەقتەقدا داخڵی ڕانیە بوون.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئاڵوگۆڕکێیەکی زۆری دەرمانی قاچاخ لەنێوان سۆران و ڕانیەدا هەیە، لە دوو ڕێگەوە گروپێک لە قاچاخچیەکانی (سۆران و ڕانیە و کەرکووک) بۆ ساغکردنەوەی قاچاخەکانیان لە کۆگا و دەرمانخانەکانی ڕانیە و سۆران و کۆیە ئەنجامی دەدەن ، دوو ڕێگاکەش ئەمانەن:

۱- ڕێگای ڕانیە - سۆران : بەدرێژایی دۆڵی شاورێ و ڕێگای زینی وەرتێ و بە بناری چیای کارۆخدا ، کە ڕێگایەکە چاودێری لەسەر نیە و زۆربەی قاچاخەکانیان لەو ڕێگایە ئاڵۆگۆڕپێدەکەن.

۲- ڕێگای ڕانیە - سۆران : بەدرێژایی دۆڵی خۆشناوەتی تا دەگاتە بالیسان و ئینجا بەرەو هەریر و خەلیفان لەوێشەوە بۆ سۆران و قاچاخەکانیان ئاڵوگۆڕپێدەکەن.
قاچاخی سۆرانیش کە بەشێکی لەڕێی حاجی ئۆمەرانەوە دێت لەو دوو ڕێگایەوە داخڵ دەبێت بۆ ڕانیە ، بەڵام ڕانیە بە هۆکاری پێگە جوگرافیەکەی باشتر توانای دابینکردنی دەرمانی قاچاخی هەیە بۆ سۆران.

له‌باره‌ی‌ هه‌رزانی‌ نرخی‌ ده‌رمان له‌ شاری‌ راینیه‌، راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت، هەرزانی نرخی دەرمانی ڕانیە هۆکاری خراپی کوالیتی دەرمانەکانیانە، ڕانیە بووەتە سەرچاوەی ساغکردنەوەی دەرمانی قاچاخ و کوالێتی خراپ هەروەها بووەتە سەرچاوەیەکی باشیش بۆ دابینکردنی قاچاخ بۆ ناوچەکانی تری کوردستان ، ئەگەر چاودێری لەسەر ئەو شارە زیادنەکرێت بەهیچ جۆرێک ناتوانرێت کۆنتڕۆڵی بازاڕی دەرمان لە کوردستان بەباشی بکرێت.

راشیگه‌یاندووه‌، بەهۆی نەبوونی چاودێری لە ڕانیە ژمارەیەکی زۆری شوێنی نا یاسایی دەرمانفرۆشی هەیە کە هیچیان مەرجی یاسایی و زانستیان تێدا نیە، ڕۆژانە لەو شوێنانە بایی ملیۆنان دینار دەرمانی قاچاخ و کوالیتی خراپ بە نەخۆش ساغدەکرێتەوە کەسیش لێپێچینەوەیان لێناکات ، قایمقام و ئاسایش و تەندروستیش بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

261 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2019

بابەتی زیاتر