Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی‌ ئه‌مریكی‌ خستنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه‌یه‌كی‌ بێفرۆكه‌وانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌


په‌یام

به‌رپرسێكی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا پشتراستی‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مرۆ ئێران فرۆكه‌یه‌كی‌ بێفرۆكه‌وانی‌ ئه‌مریكی‌ خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ ئاشكرابكات به‌ رۆیته‌رزی‌ راگه‌یاندووه‌، به‌یانی‌ ئه‌مرۆ فرۆكه‌یه‌كی‌ بێفرۆكه‌وانی‌ ئه‌مریكا له‌ ئاوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ گه‌رووی‌ هورمز به‌ موشه‌كی‌ زه‌وی‌ به‌ ئاسمانی‌ ئێرانی‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌یانی‌ ئه‌مرۆ سوپای پاسدارانی ئێران خستنە خوارەوە فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی ئەمریكی لە هورمزگان راگەیاند.

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزه‌یرانی2019، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریكی لە گەرووی هورمز خستووەتەخوارەوە.

لە راگەیەنراوەكەشدا هاتووە كە فرۆكەكە سیخوری بووەو سنووری ئێرانی لە پارێزگای هورمزگان بەزاندووە.

سوپای پاسدارانی ئێران راشیگەیاندووە، فرۆكە سیخورییەكەی ئەمریكا لە جۆری گڵوباڵ هەوك بووە بە وتەی بەرپرسانی سەربازیی ئێران، بەمەبەستی سیخوری سنوورەکانی ئاسمانی ئێرانی بەزاندووە، بۆیە خستوویانەتە خوارەوە.

280 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2019

بابەتی زیاتر