Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی مه‌رجی ئێران بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاشكراده‌كات


په‌یام

سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی ئاشكرایكرد ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا خوازیاری دانوستان بێت، پێویسته‌ سزاكان رابگرێت و رژێمی ئێران په‌سه‌ند بكات. 

رۆحانی به‌ ئاماژه‌دان به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد كه‌ دانیشتن له‌سه‌ر مێزی دانوستان له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ گوشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر ئێران، جگه‌ له‌ خۆراده‌ستكردن هیچی دیكه‌ نییه‌ و وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا دانوستانی ده‌وێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رڕاسته‌، پێویسته‌ كه‌شی دانوستان بسازێنێت. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت سه‌رجه‌م سزاكان رابگرێت و دان به‌ رژێمی ئێراندا بنێت كه‌ به‌ ده‌نگی گه‌لانی ئێران هاتووه‌ته‌ بوون".  

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ دوای ته‌واوبوونی ئه‌و واده‌ ٦٠ رۆژییه‌ی داویانه‌ته‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا و لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، هه‌نگاوی نوێ ده‌هاوێژن. 

991 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2019

بابەتی زیاتر