Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ركه‌پكان.. له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ هاووڵاتییه‌ك، گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌چوو


په‌یام


له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ هاووڵاتییه‌ك، گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له‌ ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكانی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای ڕانیه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دوو گورگ په‌لاماری ئاژه‌ڵی هاووڵاتییه‌كی دا و، حه‌وت سه‌ر ئاژه‌ڵی‌ هاووڵاتییه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی‌ خنكاندبوو و ژماره‌یه‌كی تریشی بریندار كردبوو، ئه‌و كه‌سه‌ش گورگه‌كانی كوشتووه‌ و له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ فه‌یسبووك دیمه‌نه‌كه‌ی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌دا ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ش له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان، داوایان كرد ده‌ستگیراوه‌كه‌ ئازد بكرێت و، وه‌ك چۆن یاسایه‌ك هه‌یه‌ بۆ سزادان، یاسایه‌كیش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان هه‌بێ.

234 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2019

بابەتی زیاتر