Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوه‌وه‌


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست.

كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌بێت هه‌ر چوار ساڵ جارێك كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆنگره‌ی خۆی سازبكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ تێرو ته‌سه‌لی باسی له‌ بارودۆخی نێوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ڕه‌وشی به‌ستنی كۆنگره‌ كرد.

سه‌ره‌نجام  ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی لیژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی پێكهێنا، كه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م ئاماده‌بكات، لیژنه‌كه‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كه‌سانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی سوود له‌پێشنیاز و سه‌رنجی هه‌موان وه‌ربگرێت، پاش ته‌واوبونی پڕۆژه‌كه‌ش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی دیاری ده‌كات.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاریدابوو كه‌ كۆنگره‌ی چواره‌م له‌ ساڵی 2019 ببه‌سترێت.


239 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2019

بابەتی زیاتر