Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كوێت سه‌ردانی عێراقی كردو له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵه‌ح ـه‌وه‌ پێشوازی كرا


په‌یام

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پێشوازیكرد له‌ شێخ سه‌باح جابر ئه‌حمه‌د سه‌باح، میری كوه‌یت.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌ میانی پێشوازییه‌كی فه‌رمیدا مارشی نیشتمانی عێراق و كوه‌یت لێدرا، پاشان به‌رهه‌م ساڵح و شێخ سه‌باح، پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تیان پشكنی، دواتر به‌كه‌ژاوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ره‌و كۆشكی سه‌لام به‌رێكه‌وتن. 

چاوه‌روان ده‌كرێت سه‌رۆك كۆمار و میری كوه‌یت به‌ئاماده‌بونی هه‌ر دو شاندی عێراق و كوه‌یت  كۆبونه‌وه‌ و گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن، سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ و به‌شداری كوه‌یت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردو وڵات كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردو گه‌ل بكات.


179 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2019

بابەتی زیاتر