Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌مخانی: جه‌نگ له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران ڕوونادات


په‌یام

سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ جه‌نگ له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران ڕوونادات.

عه‌لی شه‌مخانی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ندێك لایه‌ن دژبه‌ ئێران، به‌ڵام جه‌نگ ڕوونادات چونكه‌ هۆكارێك نییه‌ بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ.

سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی واشنتۆن به‌رامبه‌ر تاران له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ناوچه‌كه‌ وتی تۆمه‌تباركردنی وڵاتانی تر له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه‌ بۆته‌ رۆتین، ئه‌وان خوازیارن له‌م رێگه‌یه‌وه‌ فشار بخه‌نه‌ سه‌ر وڵاتانی تر.

218 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2019

بابەتی زیاتر