Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خه‌لیلزاد.. گه‌ڕێكی تری دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ تاڵیبان ده‌ستپێده‌كات


په‌یام

نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆی ئاماده‌كردووه‌ كه‌ به‌م نزیكانه‌ حه‌وته‌هه‌مین گه‌ڕی چاوپێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ تاڵیبان ئه‌نجام بدات. 

زاڵمای خه‌لیزاد له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ چاوپێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ تاڵیبان له‌سه‌ر ره‌شنووسێكی رێككه‌وتنی ئاشتی به‌رفراوان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌.

نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان وتیشی له‌و ره‌شنووسه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ پرسه‌كانی گره‌نتیكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌نجامدانی چاوپێككه‌وتنی راسته‌وخۆی تاڵیبان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌فغانستان، ئاگربه‌ست و كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌ هه‌یه‌.

149 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2019

بابەتی زیاتر