Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران مۆر نادات لە پاسپۆرتی گەشتیارانی بیانی


په‌یام


وتەبێژی حکوومەتی ئێران، عەلی رەبیعی رایگەیاند کە لە پێناو ئەوەی گەشتیارە بیانییەکان بە هۆی سزاکانی ئەمریکاوە هیچ جۆرە کێشەیەکیان بۆ دروست نەبێت لە کاتی هاتنە ناو خاکی ئێراندا هیچ جۆرە مورێک لە پاسپۆرتەکانیان نادرێت.

عەلی رەبیعی لەدوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و ئاماژەی بەوەدا لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی راپۆرتێک کراوە سەبارەت بە هەوڵدان بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتیاری بیانی.

وتەبێژی حکوومەتی ئێران، عەلی رەبیعی رایگەیاند کە دوای سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا و لەبەرامبەر ئەگەری هەستکردن بە ترس و نیگەرانی رووبەڕووبوونەوەی سزا لە لایەن گەشتیارانەوە لە کاتی سەردانیکردنی ئێراندا، سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی راسپاردەی بڵاوکردۆتەوە کە لێدانی مۆر لە پاسپۆرتی بیانییەکان و هیچ جۆرە تۆمارێک لەکاتی هاتنە ناوەوەیان بۆ ئێران ئەنجام نەدرێت و دەڵێت:

"خەڵک بە بێ هەستکردن بە هیچ جۆرە ترس و دڵەڕاوکێیەک بەئاسانی دەتوانێت سەردانی ئێران بکات. راسپاردەی لێنەدانی مۆر لە پاسپۆرت لە ماوەیەکی کورتدا لە تەواوی فڕۆکەخانەکاندا جێبەجێ دەکریت''.

1325 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2019

بابەتی زیاتر