Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ خاشقچی‌؛ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای‌ سزادانی‌ موحه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌كات


په‌یام

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێكی‌ نوێی‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ تیرۆركراوی‌ سعودی‌، جه‌مال خاشقچی‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ سعودییه‌ به‌ "پیلان" ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌یان كوشتووه‌.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرته‌كه‌یدا داوای‌ سزادانی‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ سعودیه‌و، له‌ نێویاندا شازاده‌ی‌ جێنیشین موحه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌كات‌و رایگه‌یاندووه‌ "سزاکانی پەیوەست بە کوشتنی خاشقجی دەبێت جێنشینی سعوودیە و سەروەت و سامانەکانی لە دەرەوە بگرێتەوە".

راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کوشتنی جەمال خاشقجی ده‌شڵێت "بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خاشقجی، پێویستە ئەمریکا لە رێگەی FBIەوە لێپێچینەوە دەست پێ بکات''.

راشگه‌یه‌نراوه‌ "بەڵگەی متمانەپێکراوە هەیە بۆ ئەوەی لێپێچینەوە لە بەرپرسانی باڵای سعوودیە بکرێت کە جێنشینی سعوودیەش لەنێویاندایە".

ریپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاگنیس کالامارد له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی‌ راپۆرته‌كه‌ نوسیویه‌تی‌"پێویستە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئەنتۆنیۆ گوتیرێس)، لێپێچینەوەی سزادان دەربارەی کوشتنی خاشقجی دەست پێ بکات''.

256 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2019

بابەتی زیاتر