Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمیسیارێتیی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌باره‌ی كۆچی دوایی محه‌مه‌د مورسی بێده‌نگه‌


په‌یام

كۆمیسیارێتیی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی كۆچی دوایی محه‌مه‌د مورسی یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میسر، بێده‌نگه‌ و هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.

كۆمیسیارێتی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ گرنگترین دامه‌زراوه‌ی به‌شی خواره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ و باره‌گاكه‌ی له‌ شاری جنێڤ-ه‌ و به‌وه‌ ناسراوه‌ داكۆكی له‌ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان؛ تاكو ئێستا له‌باره‌ی كۆچی دوایی یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میسر، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.

دوێنێ‌ محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسر له‌ كاتی دانیشتنێكی دادگاییكردنی له‌سه‌ر دۆسێی "په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر" كۆچی دوایی كرد.

میدیاكانی میسر بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی دادگاییه‌كه‌دا مورسی داوایكردووه‌ رێی پێبدرێت وته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات به‌لاَم رێگه‌یان پێنه‌داوه‌ و دوای كۆتاییهاتنی دانیشتنه‌كه‌ له‌هۆش خۆی چووه‌ و دوای گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

147 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2019

بابەتی زیاتر